تبليغاتX
ماڵی‌ بابه‌كه‌م زبێد

پنجشنبه بیست و نهم مرداد 1388

و دورتر خواهم شد و از شورستان سراغی‌ دیگر نخواهم گرفت

به‌ سراغ سبزترین  ندای‌ بهار خواهم رفت

خواهم رفت و دیگر هیچ...

 

هیچ شده‌ دیگر بار

راه‌ یابی‌ به‌ مستانه‌ترین خوابم؟!

هیچ شده‌ سراغی‌ از تنها ترین بوسه‌ بگیری‌

از تنهاترین موسم سال ؟!

هیچ شده‌ اشكهایت

صفحه‌  شعرم را از طرح خود بیاندازد؟!

هیچ شده‌ از سكوت سردت

شعرم الهام گیرد،

طرحی‌ نو دراندازد؟!

 

دور خواهم شد و دیگر هیچ ...

 

 

* ئه‌م شیعره‌‌، به‌رهه‌می‌ یه‌كه‌م ئه‌زموونی‌ خۆشه‌ویستییه‌كی‌ ساوا بوو و هه‌ر به‌ ساواییش جوانه‌مه‌رگ بوو. ئه‌وكات كوردیم نه‌ئه‌زانی‌ و په‌نام بردبوو بۆ فارسی‌. دیاره‌ ئێستاش له‌ كوردیدا مرۆڤێكی‌ بسته‌ باڵام.

 

نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن زبێد در 4:13 |  لینک ثابت   • 

پنجشنبه پانزدهم مرداد 1388

24 كاتژمێر كۆتایی‌ و چ كه‌م كاتێك

 

چ كه‌م كاتێك بۆ پێكه‌نین

چ كه‌م كاتێك بۆ سه‌مای‌ بزه‌ له‌ سه‌ر لێوێك

چ كه‌م كاتێك بۆ به‌ ئاگا بوون و

چ كه‌م كاتێك بۆ شلكه‌ ماچێ‌ له‌ گه‌رمایی‌ شوڕه‌ كاتێك

رۆژگارێكی‌ كورته‌ و هه‌وڵه‌كانمان چ شوێن ناگرن

چ كاتێك

 رێگه‌ت بڕیوه‌ بۆ ماچێكم له‌ خه‌ونێكدا؟!

چ ساتێكت

 نه‌رمه‌ ئاره‌ق دایگرتووه‌ له‌ شه‌رمی‌ ته‌نیا نازێكدا ؟!

چ خۆرپه‌یه‌ك

هه‌ژاندووتی‌ له‌ خه‌یاڵی‌ ده‌سته‌ملانی‌ ژێر ساباتدا؟!

ناسكترین خه‌یاڵی‌ نێوان سه‌ره‌تا و 12 تا كۆتایی‌! 

بیتوانتر له‌ هه‌وڵه‌كان خه‌یاڵێكی‌ سارده‌و

بێماناتر‌ له‌ كاته‌كان شۆڕه‌سواری‌ ناو خه‌ونه‌كان

ده‌ لێگه‌رێ‌!!!

 

نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن زبێد در 15:10 |  لینک ثابت   • 

پنجشنبه هشتم مرداد 1388

 

نه‌ ته‌ڕ بوونێك به‌ یه‌ك وشه‌ی‌ ئاودار‌و

نه‌ ده‌نگێك له‌ خامۆشی‌‌و

نه‌ هه‌رایه‌ك له‌ گرمه‌گرم ماوه‌

هه‌موو ئه‌مانه‌ حیكایه‌تی‌ یه‌ك جێمۆڵن

خوا ره‌حم به‌ هه‌موومان بكا

له‌سه‌ر باڵی‌ حه‌زه‌كان دنیا شینه‌‌و

هه‌موو جه‌سته‌كانیش برینداری‌ تاقه‌ خه‌ونێك

هه‌موو ئه‌مانه‌ حیكایه‌تی‌ یه‌ك دارستانن‌و

خوا هه‌موومان به‌ یه‌ك دار لێ ئه‌خۆڕێ‌

خوا ره‌حم به‌ هه‌موومان بكا

ده‌سته‌مۆترین وشه‌كانیش له‌ پێخه‌ڤدا

خه‌ون به‌ یاغیترین وشه‌ی‌ شۆرشگێره‌وه‌ ده‌بینن‌و

نازدار ترین وشه‌كانیش

بێتونا له‌ خوڵقاندنی‌ په‌رجۆیه‌ك

خوا ره‌حم به‌ هه‌موومان بكا

 

 

نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن زبێد در 14:33 |  لینک ثابت   •